سەردێڕ:

منداڵێک لە خەبات خنکا

فۆتۆ: 
2020-09-07

7104 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە گوندی بەنێنانی سەر بە قەزای خەبات منداڵێک لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە گوندی بەنێنان کاتژمێر حەوتی ئێوارە رووداوێکی خنکان روویداوە، کە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، منداڵەکە ناوی (احمد مهدی عزیز)ـە لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.

باس لەوەشکراوە، لەلایەن تیمەکانی ژێر ئاوی بنکەی بەرگری شارستانی قەزای خەباتەوە دوای کەمتر لە کاتژمێرێک تەرمەکەی دەرهێنراوە.