سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. مانگرتنی خوێندکاران لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

فۆتۆ: 
2020-09-07

1983 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەک کە بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە تیایدا هاتووە، بەشێک لە خوێندکارە یەکەمەکانی ساڵی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ بڕیاری مانگرتنیان داوە، لەوبارەیەوە خوێندکارێکیش دەڵێت، "مەگەر لە ژێرفشاردا ئەگەر نا لە مانگرتن بەردەوام دەبین، بۆئەوەی دابمەزرێین."

ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندکارە دەرچووە یەکەمەکانی ساڵی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوە و دواتر بڕیاری مانگرتنیاندا.

هاوکات، یەکێک لە خوێندکارەکان دەڵێت، ماوەی چوار ساڵە چاوەڕوانین تا حکومەتی هەرێم رەزامەندی نیشانبدات یەکەمەکانی ساڵی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێندرێین، دەشڵێت، "مەگەر لە ژێرفشاردا ئەگەر نا لە مانگرتن بەردەوام دەبین، بۆئەوەی دابمەزرێین."

باسی لەوەشکرد، "ئەگەر حکومەت نەتوانێت ساڵانە یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێنێت، ئەوا زانکۆ و پەیمانگاکان قابیلی داخستنە، نەک بە ئۆنڵاین وانە بخوێنرێت."

زیاتر لە هەشت ساڵە، دامەزراندن لە هەرێمدا راگیراوە و لە مانگی تەمموزی ئەمساڵیشدا و لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی خۆراک لە دهۆک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "دەمانەوێت خەڵک تەنها چاوی لەسەر دامەزراندن نەبێت."