سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-07

6243 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٨٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٣١ چاکبوونەوە و ٢٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٨٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٤٩ لە دهۆک، ٢٨١ لە هەولێر، ١٠٤ لە سلێمانی، ٣٠ لە هەڵەبجە، ٢٤ لە گەرمیان."

ئاماژە بەوەشکراوە،"٤٣١ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢١ لە هەولێر، ١٠٦ لە دهۆک، ٣٨ لە سلێمانی، ٣٦ لە گەرمیان، ٣٠ لە هەڵەبجە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "٢٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١٢ لە سلێمانی، حەوت لە هەولێر، سێ لە دهۆک، یەک لە هەڵەبجە، یەک لە راپەڕین."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تائێستا ٣٢ هەزار و ٩٨٨ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٠ هەزار و ٩٢٣ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٢٣١ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.