سەردێڕ:

نەوەی نوێ تەنها فراکسیۆنە کۆی ئەندامەکانی موچەی خانەنشینیان رەتکردەوە

فۆتۆ: 
2020-09-07

3038 جار خوێندراوەتەوە

لە نوسراوێکدا پەرلەمانی کوردستان ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی کرد، کە دەستبەرداری موچەی خانەنشینی بوون، کە تیایدا فراکسیۆنی نەوەی نوێ وەکو یەکەم فراکسیۆنی پەرلەمان سەرجەم ئەندامانی موچەی خانەنشینییان رەتکردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە نوسراوێکدا کە واژۆی سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان بەسەرەوەیە هاتووە، بە یاسایی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ لە یاسایی چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان لە بڕگەی چوارەم و شەشەمی ماددەی حەوتی یاساکەدا ئەو پەرلەمانتارانەی ناویان هێنراوە دەستبەرداری موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەکان و خانەنشینی دەبن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەریەک لە کازم فاروق، کاوە عەبدولقادر، سیپان سالم، مژدە مەحمود پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ، کە سەرجەمیان دەستبەرداری موچەی خانەنشینیان بوون.

هاوکات، پەرلەمانتاران عەلی حەمە ساڵح، شایان کاکە ساڵح، شیرین ئەمینیش دەستبەرداری موچەی خانەنشینی بوون.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ یەکەم فراکسیۆنە لە پەرلەمانی کوردستاندا، کە سەرجەم ئەندامەکانی دەستبەرداری موچە و دەرماڵە و ئیمتیازەکانی خانەنشینی بوون و هیچ حزب و لایەنێک لێپێچینەوەیان لەگەڵ پەرلەمانتارەکانیاندا نەکردووە لەسەر بابەتی دەستبەردارنەبوون لە موچەی خانەنشینی، جگە لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کە بەهۆی دەستبەردارنەبوون لە موچەی خانەنشینی چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی دەرکرد.

پەرلەمانی کوردستان لە پێنجەم خولیدایە و هەر خولێک ١١١ پەرلەمانتاری هەیە و لە چوار خولی رابردوودا پەرلەمانتاران خانەنشین کراون بە لە سەدا٨٠ى ئەو موچەیەی کە لە کاتی پەرلەمانتاریدا وەریان دەگرت.

No photo description available.