سەردێڕ:

لە سلێمانی بڕی قەرزی کارەبای هاوڵاتیان دیاریکرا

فۆتۆ: 
2020-09-07

30346 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، فەرمانگە حکومییەکانی هەرێم ٩٦ ملیۆن دیناری کارەبا و هاوڵاتیانیش ٣٤٨ ملیۆن دیناری کارەبا قەرزارن.

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کارەبای سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە کۆی گشتی قەرزەکانی هاوڵاتیان و فەرمانگە حکومییەکان ٤٤٤ ملیۆن دینار قەرزاری کارەبان و ئەگەر هاوڵاتیانیش ئەو قەرزانە بدەنەوە ئەوا حکومەت لە ٪١٥ی قەرزەکانیان خۆشدەبێت.

باسی لەوەشکرد، کاتەکانی پێدانی کارەبا زیادیکردووە و لەمەودواش کەش و هەوا دەگۆڕێت و دونیا فێنک دەکات بە ئەگەری زۆرەوە کاتەکانی پێدانی کارەبا بۆ ٢٠ کاتژمێر لە رۆژێکدا زیاد دەکات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و سەرمادا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە زیاد دەکات و بەوەش کاتەکانی پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

کارزان تاریق، سلێمانی