سەردێڕ:

دەستەی نوێی سەرۆکایەتی فراکسیۆنی گۆڕان دیاریکرا

فۆتۆ: 
2020-09-07

6626 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی نوێی سەرۆکایەتی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی فراکسیۆنەکە دابان محه‌مه‌د به‌‌ سه‌رۆكی نوێی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌ڵبژێردرا.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنەکە سه‌رۆك و ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ فراكسیۆن هه‌ڵبژێردرا، کە دابان محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی‌ فراكسیۆن و ئاشنا عه‌بدوڵا وه‌ك جێگری‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆن و جه‌لال محه‌مه‌د وه‌ك بڕیارده‌ری‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان دیاریکران.

هاوکات، بەپێی‌ په‌یڕه‌وی‌ نوێی‌ په‌سه‌ندكراوی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ فراكسیۆن به‌ده‌نگی‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆن بۆ ماوه‌ی‌ دوو ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ٢٧ی ئابی ئەمساڵدا، عەلی حەمەساڵح دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنەکە راگەیاند.

دابان محەمەد حسێن، لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ و لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە، بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە و لە ماوەی رابردووشدا کاری راگەیاندنی وەک بێژەری و پێشکەشکاری کردووە.

دابان محەمەد، سەرۆکی نوێی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان

دابان محەمەد: رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و چاکسازی لە داهاتەکان گرفتی موچە  چارەسەر دەکات

ئاشنا عەبدوڵا، جێگری سەرکی فراکسیۆن

                       جەلال محەمەد ئەمین، بڕیاردەری فراکسیۆنجەلال محمد ئەمین | پەرلەمانی کوردستان