سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: قسە زۆرە بیڵێین

فۆتۆ: 
2020-09-07

13942 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی ناوچەی نەخۆشخانەی دێرەلوک لە قەزای ئامێدی رایگەیاند، قسە زۆرە بیڵێین بەڵام بە کردەوە وەڵام دەدەینەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، "كه‌سێك خه‌می یه‌كگرتنی وڵاتی نه‌بێت و بیه‌وێت خه‌ڵك بجوڵێنێت، پێمخۆشه‌ خۆتان وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌."

باسی لەوەشکرد، "قسه‌ زۆره‌ بڵێین، به‌ڵام به‌ كرده‌وه‌ وەڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌، باشترین كه‌س كه‌ خزمه‌تی ئێوه‌ ده‌كات ئه‌وانه‌ نین كه‌ تۆوی دووبه‌ره‌كی له‌نێوان ئێوه‌ ده‌چێنێت."

مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، "ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانە‌وێت و بوونە‌ته‌ هۆكار بۆ ئه‌وەی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئاوه‌دان نه‌كرێتەوە و دێن خه‌ڵك هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ گله‌یی و گازانده‌ له‌ داموده‌زگا حكومییه‌كان بكه‌ن، ئێستا بزانن كێ رێگره‌ له‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌، كه‌ پتر له‌ ٨٠٠ گوند چۆڵ بووه‌."

نەخۆشخانەی دێرەلوک کە بۆ دووەمجارە بەردی بناغەکەی دادەنرێت، نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەییە و بە گوژمی ٤٣ ملیۆن دۆلار و بە ماوەی ٩٠٠ رۆژ دروستدەکرێت و رۆژی سێشەممە، ٨/٩/٢٠٢٠ دەستبەجێبەجێکردنی دەکرێت، لە ساڵی ٢٠١٣شدا، بە گوژمەی زیاتر لە ٣٦ ملیۆن دۆلار بەردی بناغەی بۆ دانرا.