سەردێڕ:

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە دهۆک کەسێک گیانیلەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون

فۆتۆ: 
2020-09-07

1879 جار خوێندراوەتەوە

 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش، کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندابوون.

ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو لە کاتژمێر ١٢:٤٠ خولەکدا، لە ناو سەنتەری قەزای ئاکرێ لە نیوان ترافیکی پیشەسازی و ترافیکی سوسنا ئۆتۆمبیلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ یەکشەممە کاتژمیر ٨ی بەیانی لە سەر جادەی گشتی لە نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەیی کەڵەک لە نزیک گوندی گەویلان رووداوێکی پێکدادان لەنێوان کیایەکی بارهەڵگر و ترێلەیەکی بارهەڵگردا ڕوویداوە، بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.

لە ماوەی رابردوودا، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، "له ‌ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون".