سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. تاقیکردنەوەی پڕۆژەی رووناککردنەوەی درێژترین پرد لە چین

فۆتۆ: 
2020-08-15

6822 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی چین رایانگەیاند، درێژترین پردی چین تاقیکردنەوەی پڕۆژەی رووناککردنەوەی بۆ کراوە، کە چاوەڕێدەکرێت لەمساڵدا بە رووی هاتوچۆدا بکرێتەوە.

لە گرتەڤیدیۆیەکدا میدیاکانی چین بڵاویانکردووەتەوە، تاقیکردنەوەی پڕۆژەی رووناکی بۆ درێژترین پردی چین لە هەرێمی فوجیان کراوە، کە درێژی پردەکە ٣٤.١٦ کیلۆمەترە و دەکەوێتە گەرووی پینگتانی ئەو وڵاتەوە.

پردەکە شەش رێگای خێرای هەیە و لە بەشێکی پردەکەشدا رێگا بۆ هێڵی ئاسنینی خێرا تەرخانکراوە، کە ئەو هێڵانەش بە جۆرێک دیزاین کراوە تایبەتە بە شەمەندەفەرە خێراکان کە دەتوانن ٢٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ببڕن.