سەردێڕ:

زانایان چەند پێشبینییەکیان لەبارەی چۆنییەتی کۆتاییهاتنی گەردوون ئاشكراکرد

فۆتۆ: 
2020-08-15

24685 جار خوێندراوەتەوە

زانایان چەند پێشبینییەکیان لەبارەی چۆنێتی کۆتایی هاتنی گەردوونەوە ئاشکراکرد و باس لەوەدەکەن، "تا ڕادەیەکی باش دڵنیان کۆتایی هاتنەکە بەهۆی تەقینەوەوە نابێت."

دکتۆر مات بلاک سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە چۆنێتی کۆتاییهاتنی گەردوون لە زانکۆی ویلایەتی ئیلینیۆس رایگەیاندووە، "گەردوون بەهۆی لێکترازانی لەسەرخۆی ئەستێرەکانەوە کۆتایی دێت"، دەشڵێت، "گەردوون دەبێتە شوێنێکی پەراوێزخراو و بە جۆرێک سارد دەبێت و ڕەنگە ئەوکاتە کەسێک نەمابێت کە کۆتایی گەردوون ببینێت."

بەپێی لێکدانەوەکانی دکتۆر کابلان، کۆتایی گەردوون کۆتاییەکی تاریک دەبێت، بەڵام تەقینەوەی پاشماوەی ئەستێرەکان، جارجار روودەدات و ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو ئەستێرانەی قەبارەیان ١٠ هێندەی خۆر بچووکترە، هێزی کێشکردن یان چڕێتیان نییە تا بتوانن ئاسن بەرهەمبهێنن بە شێوەی ئەستێرە گەورەکان، هەر بۆیە ناکرێت لە ئێستادا لە شوێنێکی گەورەدا بتەقنەوە."

راشیگەیاندووە، "ئەستێرە سپییەکان بە درێژایی چەند ساڵی داهاتوو سارد دەبنەوە و لاوازدەبن."

زانایان لە زانکۆ جیاوازەکانی جیهانەوە ساڵانە چەندان توێژینەوە لەبارەی گەردوون و نهێنی گەردوون و کۆتاییهاتنی ئەنجامدەدەن، بەڵام بە کۆی دەنگ لەسەر ئەوە کۆکن کە هێشتا کاتێکی زۆر لەبەردەم گەردووندا ماوە بۆ کۆتاییهاتنی.