سەردێڕ:

وێنە.. تۆپخانەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی دەڤەری بەرواری باڵایان بۆردومانکرد

فۆتۆ: 
2020-08-15

2401 جار خوێندراوەتەوە

تۆپخانەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسی بۆردومانکرد و لە رووداوەکەشدا زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

سەربەست ئاکرەیی بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی راڤینی دەڤەری بەرواری باڵایان کردووە و بەهۆی رووداوەکەشەوە زیانێکی زۆری ماددی بە ناوچەکە گەیشتووە و ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە."

باسی لەوەشکرد، "لە رووداوەکەدا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترسێکی زۆر لە هاوڵاتیانی ناوچەکە نیشتووە."