سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. باڵەخانەیەکی مێژوویی لە میسڕ داڕما

فۆتۆ: 
2020-08-15

2865 جار خوێندراوەتەوە

لە شەقامی قەسری نیل لە ناوەڕاستی شاری قاهیرەی پایتەختی میسڕ، باڵەخانەیەکی کەلەپوری داڕما و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ شەممە، باڵەخانەیەکی کەلەپوری لە شەقامی قەسری نیل لە ناوەڕاستی قاهیرەی پایتەختی میسڕ داڕما و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون و چواردە کەسیش لەژێر داروپەردوی باڵەخانەکە رزگارکران.

لەو بارەیەوە میدیاکانی ئەو وڵاتە باس لەوەدەکەن، لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە.

شاری قاهیرە چەندین باڵەخانەی مێژوویی تێدایە، کە تەمەنیان زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ دەبێت و تیایاندا ئەندازەی تەلارسازی و زەخرەفەی ئیسلامی و ئەوروپی تێکەڵکراون و چەندین پایەی گەورەی تێدایە کە لەسەر شێوەی کلاسیکیی نوێ دروستکراون.