سەردێڕ:

هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

فۆتۆ: 
2020-08-15

4713 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەشنووسی ئەمريکای بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران رەتکردەوە، ئەوەش ناڕەزایەتی چەند وڵاتێکی لێکەوتەوە.

مايک پۆمپيۆ وەزيری دەرەوەی ئەمريکا لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە پۆڵەندا رایگەیاند، رەتکردنەوەی درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران بە "هەڵەیەکی گەورە" وەسفکرد و دەشڵێت، "نیگەرانین لەسەر ئەو ڕەوشە."

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، " ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە روونی پێشنیارەکەی رەتکردەوە، بۆیە ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێت، یاسایەکی نێودەوڵەتی بوونی هەیە."

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ، تاران خۆشحاڵی خۆی بە بڕيارەکە دەربڕیبوو و لەو بارەیەوە، عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تويتێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، "لە مێژووی ئەمريکادا هەرگيز واشنتۆن بەو رادەیە پەراوێز نەخراوە."

رۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشنیارێکی ئەمریکای بۆ درێژکردنەوەی ماوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران رەتکردەوە، هەفتەی رابردووش، هەریەک لە ئەمریکا و پێنج وڵاتی عەرەبی داوای درێژکردنەوەی ماوەی گەمارۆی چەکیان بۆ سەر ئێران کردبوو، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا وادەکەی تەواودەبێت.