سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بۆ ڕۆژی چوارەم خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە ڕانیە بەڕێوەچوو

فۆتۆ: 
2020-08-15

12467 جار خوێندراوەتەوە

سابر عەبدوڵا پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بۆ ڕۆژی چوارەم هاوڵاتیانی ڕانیە هاتوونەتە سەرشەقام و دژی کەمی خزمەتگوزاری و نەبوونی هەلی کار و موچە خۆپیشاندان دەکەن.

سابر عەبدوڵا پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە رانیە رایگەیاند، بۆ چوارەم رۆژ هاوڵاتیان هاتوونەتەوە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان کردووە و پێداگری لەسەر داواکاریەکانیان لە خۆپیشاندانەکانی دوو رۆژی رابردوو دەکەنەوە.

لە سێ رۆژی رابردوودا، لە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمدا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەشێک لە هاوڵاتیان لەبارەی خراپی دۆخ و گوزەران و کەمی خزمەتگوزاری بەڕێوەچوو، هاوکات خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد.