سەردێڕ:

چۆن خۆت لە ئازاری مل دەپارێزیت؟

فۆتۆ: 
2020-08-15

7463 جار خوێندراوەتەوە

ئازاری مل یەکێکە لە کێشە باوەکانی تەندروستی کە دەکرێت بە شێوەی کورتخایەن و درێژخایەنیش تووشی مرۆڤ ببێت.

شۆڕش ئەحمەد پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە و بڕبڕەی پشت، لە بابەتێکی تەندروستیدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بەم کێشەیە داوە و چۆنێتی چارەسەرکردنەکەشی دەستنیشان کردوە، بەم شێوەیە:

١. وەرزشکردن بە ماسولکەکانی مل ڕۆژانە و بە شێوەیەکی بەردەوام و کورت خایەن کە بە گوێرەی تەمەنی نەخۆشەکە دەگۆڕێت، بە شێوەی ڕاکێشان (درێژکردنەوە) یان توندکردنی ماسولکەکان .

٢. ڕێک ڕاگرتنی مل لەکاتی ئیشکردن لەسەر لاپتۆپ و سەیرکردنی مۆبایل یان تەلەفزیۆن، چونکە هەر نوشتانەوەیەکی مل فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر بڕبڕەکانی مل و دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێکهاتەی مل و دروستبوونی ئازاری بەردەوامی مل.

٣. نابێت هیچ کێشێک بەرز بکرێتەوە کە قورساییەکەی لە چارەکی بارستایی خۆت زیاتر بێت.

٤. نەخەوتن لەسەر سەرین و دۆشەکی ڕەق و توند و بەکارهێنانی سەرینی پزیشکی گونجاو، بە جۆرێک سەر و مل و شان لە یەک ئاستدا بێت.

٥. کەمکردنەوەی فشاری دەروونی.

٦. خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین (D).

How our phones cause neck pain South Perth Chiropractic Centre

ب.ع