سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئاوی تاڤگەیەک بەرەو سەرەوە دەگەڕێتەوە

فۆتۆ: 
2020-08-15

10941 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی باوبۆرانی بەهێزەوە لە ئوسترالیا تاڤگەیەک بە پێچەوانەی ئاڕاستەی خۆیەوە دەڕوات، ئاوەکەی بەرەو سەرەوە دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ناوخیی "7NEWS" سیدنی ئاماژە بەوەکراوە، لەو ڤیدیۆیەدا دەرکەوتووە کە چەند تاڤگەیەک بە پێچەوانەوە دەگەڕێنەوە، لە بەرزایی کەناراوی نیو ساوس ویڵز.

وەك لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوە کە لەسەروو باخچەی نیشتیمانی شاهانەیی باشووری سیدنییەوە، رەشەبای بەهێز ئاوی تاڤگەیەک بەپێچەوانەوە دەگەڕێنێتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە لەو شوێنەدا پەلکەزێڕینە دەربکەوێت.

هەروەها ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە ئاگاداری هەیە لەبارەی کەشوهەوا و رەشەبای تێكشکێنەر و بەهێزی شەپۆلەکان لە سیدنی و کەناراوی ناوەڕاستی و کەناراوی باکوری ناوەڕاست و هنتەر و ئیلاوارا، لە ئێستاشدا خێرایی ئەم رەشەبایەش دەگات بە ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش وایکردووە کە ئاوی تاڤگەکە بەپێچەوانەوە بڕوات.