سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-08-15

3396 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٦٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٣٩٢ چاکبوونەوە و ٥٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٦٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەزار و ٦٨ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ٣٩٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٨٦٧ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٥٦ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٧٢ هەزار و ٥٨٣ کەس لە عێراقدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٧٨٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٢ هەزار و ٧٠٠ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.