سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-08-15

8860 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٧٩ چاکبوونەوە و ٢٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٥٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٤٤٣ لە هەولێر، ٦٧ لە دهۆک، ١٢٨ لە سلێمانی، ٢٠ لە گەرمیان."

ئاماژە بەوەشکراوە، "١٧٩ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ١١٥ لە هەولێر، ٣٩ لە دهۆک، ٢٥ لە گەرمیان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١٣ لە هەولێر، شەش لە سلێمانی و یەک لە گەرمیان."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٢٠ هەزار و ٦٦٠ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١١ هەزار و ٢٠٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٧٣٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.