سەردێڕ:

ئێران جارێكی دیکە ئاوی زێی بچوكی گرتەوە

فۆتۆ: 
2020-08-14

5073 جار خوێندراوەتەوە

کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی بەنداوی کۆڵەسەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، جارێکی دیکە ئاوی زێی بچوکی گرتوە، کە مەترسی لەسەر ئاوی خواردنەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی دروستدەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە پێش ئێران، حکومەتی هەرێم بڕیاری دروستکردنی بەنداوی دەڵگەی دا، بەڵام بەنداوەکەی ئێران تەواو بووە و دەستی بە گلدانەوەی ئاو کردووە، ئەوەی حکومەتی هەرێمیش هێشتا دەست بە دروستکردنی نەکراوە.