سەردێڕ:

لە هەولێر خوێندکارێکی ١٢ی ئامادەیی بە رووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-08-14

7429 جار خوێندراوەتەوە

خوێندکارێکی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی دوای ٢٤ کاتژمێر لە وەرگرتنی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی بە رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای هامڵتۆن و لەنزیک باسرمە گیانی لەدەستدا.

ئەو گەنجە لەپاڵ خوێندندا سەرقاڵی کارکردنیش بووە و مانگێک پێش رووداوەکە لە پۆستێکدا لە فەیسبووک رەخنەی لەخراپی رێگاوبانی ناوچەکە گرتبوو.