سەردێڕ:

لە دهۆک دوو کەس خنکان

فۆتۆ: 
2020-08-14

2074 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی دوو کەس بەخنکاوی دۆزراونەتەوە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە پارێزگاکەدا خنکاون گەیشتە ٢٠ کەس.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر حەوت تەرمی کەسێک لە ئاوی نزیک پردی دەلالدا بینراوە و لەلایەن تیمەکانمانەوە هێنراوەتە دەرەوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو کەسە نییە و نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەری."

باسی لەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ گەنجێکی خەڵکی رۆژئاوا بە ناوی عەگید حسێن، کە تەمەنی ٢٧ ساڵ بووە لە سنوری ناحیەی ئەترۆشی سەر بە قەزای شێخاندا خنکاوە.  

بەپێی ئامارەکانی پارێزگای دهۆک، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا ٢٠ لە ئاوەکانی پارێزگاکەدا خنکاون.