سەردێڕ:

لە سلێمانی بەشێک لە کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی منداڵان بایکۆتی دەوامیان کرد

فۆتۆ: 
2020-08-14

2438 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە، بەشێک لە پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، هیوادارن بەزوترین كات حكومەتی هەرێم موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکات، تاوەکو ئەو گرفتانە نەمێنێت.