سەردێڕ:

لە تەکیە بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکانەوە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو

فۆتۆ: 
2020-08-14

3422 جار خوێندراوەتەوە

لەبەرامبەر کەمی خزمەتگوزاریەکان و چەند گرفتێکی تر لە ناحیەکەیان، ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لە سنوری قەزای چەمچەماڵ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان سازکرد.

بەوتەی بەشێکی بەشداربوانی گردبونەوەکە نارەزاتەیەکانی دانیشتوانی سنورەکە درێژکراوەی نارەزایەتی هاوڵاتیانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانە، ئەمە جگە لەوەی ناحیەکەیان گرفتاری دەیان کەموکورتی خزمەتگوزاریە.

بەشداربووانی گردبونەوەکە مۆڵەتی ١٥ رۆژیان داناوە بۆ بەدەنگەوەهاتن و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لە لایەن حکومەت و وەک خۆیان دەڵێن، لەئەگەری وەڵامنەدانەوەیان خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدەدەن.

لە دوو رۆژی رابردوودا، لە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمدا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەشێک لە هاوڵاتیان لەبارەی خراپی دۆخ و گوزەران و کەمی خزمەتگوزاری بەڕێوەچوو، هاوکات خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتیان کرد.