سەردێڕ:

کۆنگرێسی ئەمریکا داوای سزادانی تورکیا دەکات

فۆتۆ: 
2020-08-14

9927 جار خوێندراوەتەوە

دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا داوا لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان دەکەن، بەهۆی رەفتارەکانییەوە لە رۆژهەڵاتی دەریایی ناوەڕاست سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.

رۆبەرت مینیندێز ئەندامی باڵای دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران و کریس ڤان هۆڵین سیناتۆری کۆمارییەکان، داوایان لە هەریەک لە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کرد، بەهۆی رەفتارەکانییەوە لە رۆژهەڵاتی دەریایی ناوەڕاست سزای ئابوری بەسەر تورکیادا بسەپێنن.

ئەو دوو ئەندامەی کۆنگرێسیش داوایان لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە پەلە بکات لە کارکردن و هەماهەنگی کردن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا، بۆ وەڵامدانەوەی چالاکییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا.

باسیان لەوەشکردووە، داواکارن تورکیا ناچاربکەن کەشتییەکانی بکشێنێتەوە و ئەگەر ئەوەی رەتکردەوە پێویستە لە دادگایەکی نێودەوڵەتیدا کێشەکان چارەسەبکرێت.

ماوەی چەند مانگێکە، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان گرژی زۆری تێکەوتووە، بەهۆی ئەوەی تورکیا دەیەوێت لە رۆژهەڵاتی دەریایی ناوەڕاست بە دوای نەوت و غازدا بگەڕێت و یۆنانیش رەتیدەکاتەوە رێگەبەوە بدات.

پێشتریش، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، هێزەسەربازییەکانییان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست زیاد دەکەن، هاوکات داواشی لە تورکیا کرد گەڕانەکانیان بەدوای نەوت و غاز لەو ناوچانەدا رابگرن، کە بووەتە زیادبوونی گرژییەکانی ئەم دواییە لەو ناوچەیەدا.