سەردێڕ:

ئاسانترین رێگا بۆ خێراکردنی مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید

فۆتۆ: 
2020-08-14

9785 جار خوێندراوەتەوە

ھۆکارگەلێکی زۆر بۆ خێراکردنی کارکردنی مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید بڵاودەکرێتەوە، بەڵام بەشێکی کەمیان بەراستی کارکردنی مۆبایلەکان خێراتردەکەن و یەکێک لەوانەش بریتییە لەو رێگایەی خوارەوە.
ماڵپەڕی زێد دی نێت کە تایبەتە بە بواری تەکنەلۆژی، رێگایەکی بۆ خێراکردنی مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید بڵاوکردووەتەوە.
بۆ خێراکردنی مۆبایلی ئایفۆن:
بۆ ئەو مۆبایلانەی فەیس ئایدی(Face ID)ان ھەیە، سەرەتا پێویستە فیچەری Assistive Touch کارا بکەیت و ئەو شتانەی کە پێویستن و زوو زوو بەکاریاندەھێنیت لەسەری دابنێیت.
بەم شێوازەی خوارەوە دەتوانیت Assistive Touch کارا بکەیت:
بەشی سێتینگ دەکەینەوە و پاشان جێنراڵ و دەچینە سەر Accessibility پاشان Touch ئینجا Assistive Touch ھەڵدەبژێرین. یاخود بە ئاسانی داوا لە سیری بکە Assistive Touchت بۆ هەڵبژێرێت.
بەوجۆرە رامی مۆبایلەکەت خاڵیی دەبێتەوە و کارکردنی خێراتر دەبێت.
بۆ ئەو مۆبایلانەی لەجیاتی فەیس ئایدی (Face ID) تەچ ئایدی (Touch ID)یان تێدایە:
سەرەتا بەشی سێتینگ بکەرەوە و پاشان جێنرال و ئینجا Shutdown.
دەست بە دوگمەی کوژانەوەدا مەنێ، بەڵکو دەست بە دوگمەی Homeدا بنێ تاوەکو شاشەکەی رۆشن دەبێت (چەند چرکەیەک دەخایەنێت).
بەوجۆرە رامی مۆبایلەکەت خاڵیی دەبێتەوە و کارکردنی خێراتر دەبێت.
خێراکردنی مۆبایلەکانی ئەندرۆید:
مۆبایلەکەت ریستارت بکە و پاشان ئەپی CCleaner داونلۆد بکە. ئەو ئەپڵیکەیشنە رۆژانە رامەکە خاڵی دەکاتەوە و کارکردنی مۆبایلەکە خێراتر دەکات.