سەردێڕ:

ئەمریکا سزا بەسەر چەند بەرپرسێکی باڵای لوبناندا دەسەپێنێت

فۆتۆ: 
2020-08-14

2106 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمریکی سزاکانی ئەو وڵاتەی بۆسەر چەند بەرپرسێکی باڵا و بازرگانی لوبنان ئاشکراکرد، ئاماژەی بەوەشکرد، سزاکان بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی و لاوازکردنی هەژموونی چەکدارانی حیزبوڵڵایە.

رۆژنامەی وڵستریت جۆڕناڵ لە زاری بەرپرسە ئەمریکیەکانەوە رایگەیاند، "واشنتۆن ئامادەیە سزاکانی بسەپێنێت بەسەر بەرپرسە لوبنانیەکان بە ئامانجی بنبڕکردنی گەندەڵی و لاوازکردنی هەژموونی حیزبوڵڵا"، دەشڵێن، "ئامانج لەم سزایانە بۆ دو شتە، یەکەمیان بەرپرسانی لوبنان ناچاربکەن گەندەڵی ریشەکێش بکەن و گرەنتی ئەوە بدەن کە جڵەو لەدەست حیزبوڵڵا وەربگرنەوە."

ئەوەش هاتووە، "دۆناڵد ترەمپ سزاکانی وەک ئامرازێکی بنەڕەتی بەکارهێناوە بۆ هەڵمەتی زۆرترین فشار بۆسەر ئێران، بەڵام لە ئێستادا ئێران دەیەوێت ئەم سزایانە بەسەر حیزبوڵڵادا بسەپێنرێت."

باس لەوەشکراوە، "بەشێک لە بەرپرسە ئەمریکیەکان دەیانەوێت بەزووترین کات جوڵەکانیان دەستپێبکەن تابتوانن لەڕێگەی ئەم سزایانەوە ئەو پەیامە بگەیەنن کە پێویستە لەسەر لوبنان رێڕەوی سیاسی خۆی بگۆڕێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "ناڕەزایەتی میللەت و هاوکات فشاری دەرەکی پێکەوە دەتوانن گۆڕانکاری گەورە لە چۆنیەتی ئەدای حکومەت بکەن و گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی ئەرکە سیاسیەکەی و دۆخە ئابورییەکەیدا بکەن."

ک.ئـ