سەردێڕ:

رۆحانی: ئەوروپا نابێت بکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەمریکاوە

فۆتۆ: 
2020-08-14

3750 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت گەمارۆکان درێژبکرێتەوە ئەوا بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێلکردووە.

ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردوە، حەسەن روحانی سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و باسی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەکیان لەسەر ئێران کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، حەسەن روحانی بە سەرۆکی فەرەنسای راگەیاندووە، کە نابێت ئەوروپا بکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەمریکاوە و بەپێی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش، لە ١٨ی ئۆکتۆبەرەوە دەبێت گەمارۆکانی چەک لەسەر ئێران هەڵبگیرێت و ئەگەر ئەمریکا بیەوێت هەوڵێک دژی ئەوە ئەنجام بدات، ئەوا بڕیارنامەکەی پێشێلکردووە.

ڕوحانی باسی لەوەشکردووە، پاراستنی رێککەوتنی ناوەکی و بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەرکی ئەو وڵاتانەیە کە لە رێککەوتنەکەدا ماونەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ئەنجومەنی ئاسایش دانوستان و هاوکاری لەنێوان وڵاتانی ئەوروپی و ئێران و روسیا و چین ئەنجامبدرێت.

لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆک کۆماری فەڕەنساش باسی لەوەکردووە، بۆچوونی ئەوان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران بە تەواوەتی جیاوازە و ئەو بابەتەیان راشکاوانە ڕاگەیاندووە.