سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی وردەکاریی رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-08-13

38018 جار خوێندراوەتەوە

تا کاتژمێریک پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ھەموو ئاڕاستەکان بۆ ئەوە بوون کە ڕیککەوتن دەکرێت، بەڵام ڕاویژکارەکانی کازمی و لایەنە شیعەکان پێیان وایە ھەرێم بۆیە کشاوەتەوە نایەوێت بەغدا داھاتی مانگانەی ئەو سنورانە بزانێیت.

لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لەناو کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، قەرز دەکەن تا پارەکەی بەغدا دێت، بەڵام قوباد تاڵەبانی وتوویەتی، "مادام لە رێککەوتن نزیکین ئەوە ھەفتەی داھاتوو بڕیار لەسەر موچە دەدەین"، ئەمەش بەو واتایە دێت قسەی ھەردوولا بە ئاڕاستەی رێککەوتن بووە.

دوای کۆبوونەوەکە، پارتی لەو بەڵێنانەی کە داویەتی کشاوەتەوە و بیانوشیان ئەوەیە، "گەر دیوانی چاودێری دارایی عێراق بێتە سنورەکان ئەوە جیگیردەبێت و ناگەڕێتەوە، چونکە بەپێی دەستور عێراق مافی مانەوەی ھەیە."

هاوکات، راویژکارەکانی کازمی و لایەنە شیعەکان پێیان وایە کە ھەرێمی کوردستان بۆیە کشاوەتەوە، نایەوێت بەغدا داھاتی راستەقینەی مانگانەی ئەو سنورانە بزانێت.

لە دۆخی رێککەوتن یان رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدادا، بۆ ھەرێمی کوردستان دوو ئەگەر ھەیە، ئەگەر رێکنەکەون ئەوە حکومەتی هەرێم دەکەوێتە بەردەم دوو بژاردە، یان بێدەنگی خەڵک و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، یان شەڕی پێدانی دوو موچە دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ، ئەگەر رێشبکەوێت ئەوا ئەمساڵ لە هەردوو بژاردەکەدا سەرکەوتوو دەبێت.

ئومێد محەمەد – بەغداد

ل.و