سەردێڕ:

لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی تورکیادا لە زاویتە چوار ئەندامی پەکەکە شەهیدبوون

فۆتۆ: 
2020-08-13

7748 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناحیەی زاویتە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان لە گوندی رەشانکێ لە سنوری ناحیەی زاویتە کردووە و بەوهۆیەوە چوار گەریلا شەهیدبوون.

موشیر گولی بەڕێوەبەری ناحیەی زاویتە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "کاتژمێر ٩ و ٤٠ خولەکی ئەمشەو، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان لە گوندی رەشانکێ کردە ئامانج و تێیدا چوار گەریلا شەهیدبوون"، دەشڵێت، "ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە."

باسی لەوەشکرد، "هێزە ئەمنییەکان و تیمی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە جێگاکە، بەڵام لەبەر مەترسی هەبوونی مین نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن."

گوندی رەشانکێ ٢٠ کیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆک و چوار کیلۆمەتر لە ناوەندی ناحیەی زاویتە دوورە.

بێوار حلمی- دهۆک

ل.و