سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی بەغدای دایەوە

فۆتۆ: 
2020-08-13

36493 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق هەرێمی کوردستانی بە نەرمی نەنواندن بۆ رێککەوتن و نەگەیشتنی موچە بە دەستی فەرمانبەرانی هەرێم تۆمەتبار کرد، وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی دایەوە.

لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی عێراق بۆ گەیشتن بە رێککەوتن دەستی دەستیان پێدەکات و نەرمی نانوێنێت و لەسەر بنەمای ناوەندێتی هەڵسوکەوت دەکات نەک فیدراڵی.

ئەوەش هاتووە، "ئەوەی کە شایستە داراییەکان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست فه‌رمانبه‌ران، راست نییه‌ و به‌ ته‌واوی حكومه‌تی ئیتیحادی موچه‌ی مانگه‌كانی پێنج و شەش و حەوت و هەشتی ئەمساڵی نه‌ناردووه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ كردووه‌."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دارایی عێراق هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كات، گوایه‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی ١١٤ی ده‌ستور پابه‌ندبوونی خۆی جێبه‌جێنه‌كردووه‌ و نه‌رمی نه‌نواندووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌ باره‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌ هۆكاری نه‌گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنه‌، نه‌ك هەرێم."

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئیداره‌دانی گومرگه‌كان له‌ هه‌رێم پێچه‌وانه‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ مادده‌ی ١١٤ی ده‌ستور و به‌ ته‌واوی پێوه‌ی پابه‌ندبوون، به‌ڵام دارایی عێراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ كار به‌ ده‌ستور بكرێت و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و سیستمی فیدراڵی و له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌ندێتی ره‌فتاری كردووه‌."

وەزارەتی دارایی هەرێم راشیگەیاندووە، "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، هه‌رێم به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات گوایه‌ نه‌رمییان نه‌نواندووه‌، بەڵام ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌، ئه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ نه‌رمی نواندووه‌ و به‌غدایه‌ ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ نه‌رمی بنوێنێت بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن."