سەردێڕ:

وێنە.. لە بەغدا خۆپیشاندان دژی بۆردومانەکانی تورکیا بەڕێوەچوو

فۆتۆ: 
2020-08-13

11180 جار خوێندراوەتەوە

دەیان خۆپیشاندەر لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغداد خۆپیشاندانیان دژی بۆردومانەکانی تورکیا کرد و داوایانکرد باڵیۆزخانەکە دابخرێت و باڵیۆزی تورکیاش لە عێراق دەربکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "بەشێک لە هاوڵاتیانی بەغدا لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا خۆپیشاندان دەکەن و وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بۆردومانەکانی تورکیا بۆ ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە داوای دەرکردنی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و داخستنی باڵیۆزخانەکە دەکەن"، دەشڵێن، "دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکەکەمان دەوەستینەوە."

هاوکات، خۆپیشاندەران لە بەشێکی دیکەی دروشمەکانیاندا داوایان لە ئەردۆغان کرد سەربازەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ١١ی ئەم مانگە، لە کاتی کۆبوونەوەی پاسەوانی سەر سنور و پەکەکەدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی پاسەوانی سەر سنوری عێراقی بۆردومان کرد، بەوھۆیەوە سێ سەربازی پاسەوانی سەر سنور شەھید بوون، کە دووانیان ئەفسەر بوون.

ل.و