سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-08-13

2911 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٢٧٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و دوو هەزار و ٤٩٠ چاکبوونەوە و ٤٠ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٢٧٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٥٧٧ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دوو هەزار و ٤٩٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٨٧٩ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٤٠ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ١٦٤ هەزار و ٢٧٧ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٦٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٧ هەزار و ٢٠٨ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

ل.و