سەردێڕ:

لە دهۆک ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵا و دوو خۆبەخشی نەوەی نوێ پاش دەستگیرکردنیان ئازادکران

فۆتۆ: 
2020-08-12

3939 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەى ئەمڕۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵا و دوو خۆبەخشی نەوەی نوێ پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دهۆکەوە دەستگیرکران پاش چەندین کاتژمێر ئازادکران.

ئەمڕۆ لە کاتى ئامادەکارى لە شارى دهۆک بۆ بەشدارى هاواتیان لە خۆپیشاندانى سەرتاسەرى لە هەرێمى کوردستان، ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵا و دوو خۆبەخشی نەوەی نوێ پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دهۆکەوە دەستگیرکران و لە پاش چەندین کاتژمێر لە دەستبەسەرکردنیان ئازادکران.

هەروەها، ئەمڕۆ لەکاتى ڕوماڵکردنى خۆپیشاندانەکان سەرجەم ستافی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک دەستبەسەرکران.

رۆژی ١٢ی ئاب، لە چەندین شار و شارۆچکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی خراپی حکومڕانیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیاریشە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن.