سەردێڕ:

رێکخراوێکی جیهانیی: لە کاتی خۆپیشاندان لە هەولێر هێڵی ئینتەرنێت بڕاوە

فۆتۆ: 
2020-08-12

7139 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی رێکخراوێکی جیهانیی کە چاودێری ئازادیی ئینتەرنێت دەکات رایگەیاند، رۆژی ١٢ی ئاب لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا لە شاری هەولێر، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ئینتەرنێت بڕاوە.

 نێت بلۆکس، کە رێکخراوێکی نوێودەوڵەتییە و چاودێری ئازادیی بەکارهێنانی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکات لە جیهاندا، رایگەیاندوە لە رێگەی کۆمپانیای نێت کوردستانەوە بۆ کۆمپیتەر و ئینتەرنێت، زانیویانە لە هەولێر خەتی ئینتەرنێت بڕاوە.

رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، بڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە کاتی شەپۆلێکی خۆپیشانداندا بوو، کە خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی هەرێمیان دەکرد و ماوەی نەمانی ئینتەرنێتیش سێ کاتژمێری خایاندوە.

رێکخراوی نێت بلۆکس پێی وایە، هەبوونی هێڵی ئینتەرنێت پەیوەندنی بە مافی ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی هاوکاریکردنەوە هەیە.
رۆژی ١٢ی ئاب لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی خراپی حکومڕانیی لە هەرێم بەڕێوەچوون، بەڵام لە هەولێر و دهۆک بە زەبری هێز رێگریی لە خۆپیشاندەران کرا.