سەردێڕ:

رۆژنامەنووسێک بەهۆی نەبوونی پزیشک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-08-12

32451 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەى رۆژنامەنوسێک لە دەڤەرى راپەڕین بارى تەندروستى تێکچوو، گەیەنرایە بەشی فریاکەوتن، بەڵام پاش کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، بە وتەى هاوڕێیەکیشى، ئەو ڕۆژنامەنووسە بەهۆى نەبوونى پزیشکەوە گیانى لەدەستداوە.

پەیامنێرى ئێن ئاڕتى رایگەیاند، لە کاتى رووماڵکردنى خۆپیشاندانەکانى دەڤەرى راپەڕین، رۆژنامەنوس هونەر رەسوڵ پەیامنێری کەناڵی گەلی کوردستان دۆخى تەندروستى تێکچوو، پاش ئەوەى ماوەى کاتژمێرێک لە بەشى فریاکەوتن ماوەتەوە هیچ پزیشکێک بەهانایەوە نەچووە، چونکە پزیشکى ئێشکگر لە ئەرکدا نەبووە، بەپێی زانیارییە نافەرمییەکانیش رۆژنامەنوسەکە توشى جەڵتە بووە.

 پەیامنێرى ئێن ئاڕتى باسى لەوەشکرد، دۆخى تەندروستى لە دەڤەرى راپەڕین لە ئاستێکى زۆر خراپدایە و پزیشکانى نەخۆشخانەکان دەوام ناکەن و تەنانەت ئەگەر حاڵەتى کتوپڕیش هەبێت دەبێت بە تەلەفۆن پزیشکى ئێشکگر بانگبکرێت.

 ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى پێنەدانى موچەوە بەشێک لە کارمەندانى تەندروستى بایکۆتی دەوامیان کردووە.