سەردێڕ:

تیمى ئێن ئاڕ تى لە کۆیە لە پاش دەستگیرکردنیان بۆماوەى چوار کاتژمێر ئازادکران

فۆتۆ: 
2020-08-12

2188 جار خوێندراوەتەوە

پاش دەستگیرکردنی خالید محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تى لە کۆیە و وێنەگرەکەی و هاوکارێکی لە لایەن ئاسایشی کۆیەوە ئازادکران.

ئەمڕۆ، چوارشەممە، پاش ئەوەى لەکاتى ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەى بەشداریکردنى هاوڵاتیان لە خۆپیشاندانى سەرتاسەرى هەریەکە لە هەرێم خالید محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تى لە کۆیە و وێنەگرەکەی و هاوکارێکی لە کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکى پاش نیوەڕۆ دەستگیکران لەلایەن ئاسایشی کۆیەوە کەمێک پێش ئێستا ئازادکران.

هاوكات، هەر ئەمڕۆ سەرجەم ستافی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانەکاندا دەستبەسەرکران، هاوکات وێنەگرێکیش لە هەولێر دەستگیرکراوە.

هەروەها، محەمەد عامر پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش لە هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانییان براوە و دواتر ئازادکراون.