سەردێڕ:

پەروەردەى هەرێم: ئەمشەو ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى ١٢ى ئامادەى ڕادەگەیەندرێت

فۆتۆ: 
2020-08-12

23303 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند، کاتژمێر ٨:٣٠ی خولەکی ئەمشەو ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلی ١٢ ى ئامادەیی رادەگەیەندرێت.

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٣٠:٨ ی خولەکی ئەمشەو لەلایەن ئالان حەمەسەعید وەزیرى پەروەردەوە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلی ١٢ى ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە رادەگەیەندرێت.

لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێک قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەهۆی هەبوونی هەڵە لە پرسیارەکاندا گردبوونەوە و وەزارەتی پەروەردەش بڕیاریدا چەند پرسیارێکی تاقیکردنەوەکان زیاد لە وەڵامێکی راستیان بۆ دیاری بکات

رۆژی ١١ی تەمموز، تاقیکردنەوە وزارى و گشتییەکانى هەرێمى کوردستان دەستیانپێکرد و رۆژی ٥ی ئەم مانگەش کۆتاییان هات.