سەردێڕ:

سەرجەم ستافی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک دەستبەسەرکراون و وێنەگرێکیش لە هەولێر دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2020-08-12

4712 جار خوێندراوەتەوە

سەرجەم ستافی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک لە کاتی ڕووماڵی خۆپیشاندانەکاندا دەستبەسەرکران، هاوکات وێنەگرێکیش لە هەولێر دەستگیرکراوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک رایگەیاند، سەرجەم ستافی ئێن ئاڕ تی لە کاتی رووماڵی خۆپیشاندانەکاندا دەستبەسەر کراون.

هاوکات، وێنەگرێکی ئێن ئاڕ تی لە شاری هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.

محەمەد عامر پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش لە هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانییان براوە ئازادکراون.

رۆژی ١٢ی ئاب، لە چەندین شار و شارۆچکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی خراپی حکومڕانیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیاریشە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن.