سەردێڕ:

لە سلێمانی خێمە هەڵدەدرێت و بەردەوامی بە خۆپیشاندانەکان دەدرێت

فۆتۆ: 
2020-08-12

32796 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکان رایانگەیاند، بڕیاریانداوە لە سێمانی خێمە هەڵبدەن و بەردەوامی بە خۆپیشاندانەکان بدەن.

دەستەی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکان رایانگەیاند، بڕیاریانداوە لە سێمانی خێمە هەڵبدەن و بەردەوامی بە خۆپیشاندانەکان بدەن، تاوەکو داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێدەکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج، لە بەشێکی زۆر لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمدا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەشێک لە هاوڵاتیان لەبارەی خراپی دۆخ و گوزەران و کەمی خزمەتگوزاری بەڕێوەچوو، هاوکات خۆپیشاندەران داوایی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتیان کرد.

رۆژی ١٢ی ئاب، لە چەندین شار و شارۆچکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی خراپی حکومڕانیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیاریشە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن.