سەردێڕ:

لە هەولێر هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت بە زەبری هێز کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن

فۆتۆ: 
2020-08-12

12252 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان رێگری لە خۆپیشاندەران دەکەن و دەیانەوێت بە زەبری هێز کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن، هاوکات لە دهۆک چەند خۆبەخشێکی نەوەی نوێش دەستگیرکراون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتژمێر پێنجەوە زۆرێک لە هێڵەکانی ئینتەرنێت پچڕاوە.

هاوکات، پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک چەند خۆبەخشێکی نەوەی نوێیان دەستگیرکردووە.

رۆژی ١٢ی ئاب، لە چەندین شار و شارۆچکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی خراپی حکومڕانیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیاریشە خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن.