سەردێڕ:

لە سلێمانی تەرمی پزیشکێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-08-12

20296 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەرمی پزیشکێک لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامە.

سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "پزیشکێک بەناوی (ی.ت.ر) لەگەڵ کوڕێک و کچێکی لە ماڵەوە بووە و لە ژوورەکەی خۆیدا بووە، دوای ئەوەی نزیک کاتژمێر ١١ منداڵەکانی رۆشتوون هەواڵی بپرسن، بەڵام بە کوژراوی بینیویانە."

ئەوەشی خستەڕوو، "دوای گەیشتنی تیمەکانمان دەستمان بەسەر دەمانچەیەکدا گرت  و لێکۆڵینەوەکانمان لەبارەی رووداوەکەوە بەردەوامە."

باسی لەوەشکرد، "لە ئێستادا تەرمەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و هیچ سکاڵایەک لەسەر رووداوەکە تۆمارنەکراوە."