سەردێڕ:

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ڕادەگەیەندرێت

فۆتۆ: 
2020-08-12

35948 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە نمرەی کۆتایی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی رابگەیەنێت، هاوکات، قوتابیان دەتوانن لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە نمرەکانیان وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم نمرەی کۆتایی قوتابیانی ١٢ی ئامادەیی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی رابگەیەنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، قوتابیان لەڕێگەی لینکەوە دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێک قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەهۆی هەبوونی هەڵە لە پرسیارەکاندا گردبوونەوە و وەزارەتی پەروەردەش بڕیاریدا چەند پرسیارێکی تاقیکردنەوەکان زیاد لە وەڵامێکی راستیان بۆ دیاری بکات.  

رۆژی ١١ی تەمموز، تاقیکردنەوە وزارى و گشتییەکانى هەرێمى کوردستان دەستیانپێکرد و رۆژی ٥ی ئەم مانگەش کۆتاییان هات.

ئەم لینکە ئەمڕۆ لە کاتی هاتنەوەی ئەنجامەکاندا کارا دەبێت