فۆتۆ:
2020-08-12
3921 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لەپێناو چاکسازی زیاتر لە دەروازە سنورییەکان لە کاری گومرگیدا، بڕیاردراوە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا هاتووە، لەپێناو چاکسازی زیاتر لە دەروازە سنورییەکان و بەرزکردنەوەی شەفافییەت لە کاری گومرگیدا، بڕیاردراوە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرگی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ.
لە ماوەی رابردوودا، چەندین جار و لەلایەن چەندین لایەنەوە باس لە ناڕونی و ناشەفافی داهاتی دەروازە سنورییەکان هەرێم کراوە، هاوکات ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەنرێت.