سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی کەسێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-08-12

11994 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەڕەکی تاڤگە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، "لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک لە گەڕەکی تاڤگە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لە دەستدا."

ئەوەشی خستەڕوو،  کەسی دووەم کە سەرنشینی سەر ماتۆڕسکیلەکە بوو بە سەختی بریندار بووە."