سەردێڕ:

خۆپیشاندانەکانی بەیروت ٤٢ برینداری لێکەوتەوە

فۆتۆ: 
2020-08-12

1407 جار خوێندراوەتەوە

خاچی سوری لوبنان رایگەیاند، خۆپیشاندان بەمەبەستی دەستلەکارکێشانەوەی میشێل عەون سەرۆکی لوبنان، نەبی بەری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران بەڕێوەچووە و ٤٢ کەسیش بریندار بوون.

میدیاکانی لوبنانیش بڵاویانکردەوە، "خۆپیشاندەران داوای روخانی سیستمی وڵات دەکەن و داوادەکەن هەر یەکە لە میشێل عەون سەرۆکی لوبنان و نەبی بەری سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەستلەکاربکێشنەوە"، هاوکات، بەپێی ئامارەکان ٤٢ کەس بریندار بوون لەو ژمارەیەش ١٠ کەسیان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، "لایەنە ئەمنییەکان گازی فرمێسکرێژ و گولەی پلاستیکیان دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە."

دوێنێش، حەسان دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی میشێل عەون سەرۆکی لوبنان کرد و داواشیکرد، بە شێوازی کاربەڕێکەر تاوەکو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کارەکان رابپەڕێنن.