سەردێڕ:

فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری برادۆستیان کرد

فۆتۆ: 
2020-08-11

4647 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی گۆڕتارینی سنوری برادۆستیان کرد، هاوکات دانیشتوانی گوندەکەش دەڵێن، "سوپای تورکیا تەقەی هەڕەمەکی بەسەر گوندەکەیاندا کردووە."

عەبدۆ رۆستای پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران رایگەیاند، "فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی گۆڕتارینی سنوری برادۆستیان کردووە و بەوهۆیەوە، ئاگر لە پوش و پاوانی گوندەکە کەوتووەتەوە."

باسی لەوەشکرد، "ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و هاوڵاتیان خۆیان هەستاون بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن."

هاوکات دانیشوانی گوندەکەش بە ئێن ئاڕ تی یان راگەیاند، "سوپای تورکیا تەقەی هەڕەمەکی بەسەر گوندەکەیاندا کردووە."

هەر ئەمڕۆ، لە کاتی کۆبوونەوەی پاسەوانی سەر سنور و پەکەکەدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی پاسەوانی سەر سنوری عێراقی کردە ئامانج، بەوهۆیەوە سێ سەربازی پاسەوانی سەر سنور و سێ گەریلای پەکەکە شەهید بوون.