سەردێڕ:

نهێنی تەقینەوەکەی بەیروت ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-08-11

18823 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، بەر لە تەقینەوەکە بەرپرسانی ئاسایشی لوبنان سەرۆک وەزیرانیان لە بوونی نیتراتی ئامۆنیا لە کۆگای ژمارە ١٢ی بەندەری بەیروت ئاگادارکردووەتەوە بەڵام ئەوان سوربوون لەسەر لەحیمکردنی دەرگا و کونەکانی تاوەکو ئەو ماددەیەی تیایەتی نەدزرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی دەوڵەت لە لوبنان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاشکرایکردووە، بەندەری بەیروت گرفتی ئەمنی هەبووە، لە راپۆرتێکیشدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو ماددە کیمیاوییەی لە بەندەری بەیروتدا هەیە، پێویستە گرەنتی سەلامەتی بۆ بکرێت چونکە ئەگەر بتەقێتەوە ئەوا کاولکاری بەدوای خۆیدا دەهێنێت"، بەڵام تیمی چاککردنەوەی کۆگاکە سوربوون لەسەر لەحیمکردنی، بێئەوەی گوێ بە مەترسییەکانی ئەگەری تەقینەوەی بدەن.

باس لەوەشکراوە، "بەپێی ناوەڕۆکی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش لە ٢٠ی تەمموزدا نامەیەکی تایبەتی بۆ میشێل عەونی سەرۆکی وڵات و حەسان دیابی سەرۆک وەزیران نێردراوە و لە ئەگەری هەر رووداوێکی نەخوازراو ئاگادار کراونەتەوە، ئەوەبوو دواتر تەقینەوەکەی بەیروتی لێکەوتەوە."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "یاسا پۆلێنبەندی دەکات لەنێوان ئەوانەی بەبێدەنگی کاریانکردووە و ئەو کەسانەش بەسزا دەگەیەنێت کە چەواشەکاریانکردووە و ئەوانەشی بەڕێک و پێکی ئەرکەکانی خۆیان بەجێنەهێناوە."

٤ی ئەم مانگە، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە هەزاران هاوڵاتی بێلانە بوون و چەندین زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە