سەردێڕ:

ئەمریکا سزای نوێ بەسەر چیندا دەسەپێنێت

فۆتۆ: 
2020-08-11

2956 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بەم نزیکانە وەڵامی سزاکانی چین بەسەر بەرپرسە ئەمریکیەکان دەداتەوە.

 لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی Newsmaxی ئەمریکی، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سەپاندنی سزا لەلایەن چینەوە بەسەر چەند بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند، "دڵنیاتاندەکەمەوە ئەمریکا هەڵسەنگاندنی خۆی دەکات و بەم نزیکانە وەڵام دەداتەوە"، وتیشی، "ئەمریکا یارمەتی حزبی شیوعی چینی دەدات لەوە تێبگات کە ترەمپ بێدەنگ نابێت لەم هەنگاوانەی دژی ئەمریکییەکان دەیگرنەبەر."

هاوکات، پۆمپیۆ سروشتی رێوشوێنی وەڵامدانەوە چاوەڕوانکراوەکەی روون نەکردەوە، تەنها ئاماژەی بەوەکرد، "رێوشوێنی زۆر دەگرینە بەر" کە لەڕێگایەوە ئەمریکا وەڵامی ئەو هەڵوێستەی چینی پێدەداتەوە و بە "نا دۆستانە" وەسفی کرد.

دوێنێ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی چین لە وەڵامی سزاکانی ئەمریکا کە لە ٧ی ئابی ئەمساڵدا بەسەر ١١ بەرپرسی چیندا سەپاندی و لەناویشیاندا کاری لام سەرۆکی ئیدارەی هۆنگ کۆنگ هەبوو، بڕیاریاندا بە سەپاندنی سزا بەسەر ١١ ئەمریکیدا.