سەردێڕ:

لە ئەڵمانیا رێژەی گەنجان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە

فۆتۆ: 
2020-08-11

5107 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا بەو کەسانەی کە کۆچ دەکەن بۆی لە زیادبووندایە، بەڵام رێژەی دانیشتوانی گەنج تیایدا کەمی کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن فەرمانگەی ئاماری فیدڕاڵی (Destatis)ەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە ئەڵمانیا تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی دانیشتوانی ٨٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس بووە و ژمارەی گەنجانی نێوان تەمەنەکانی ١٥-٢٤ ساڵیش هەشت ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بوو.

باس لەوەشکراوە، رێژەی گەنجان لەناو تێکڕای ئەو ژمارەیەدا %٣،١٠یە، ئەوەش کەمترە لە تێکڕای یەکێتی ئەوروپا کە %٦،١٠یە.

ئەوەش هاتووە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستا بەو کۆچەی لە دەرەوە رووی تێکردووە لە زیادبووندایە، بەڵام رێژەی دانیشتوانی گەنج تیایدا لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا کەمی کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ١٥ ساڵ لەمەوبەر نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار گەنج کە تەمەنیان لەنێوان ١٥-٢٤ ساڵیدا بووە، %٨،١١ی ژمارەی دانیشتوانیان پێکدەهێنا.