سەردێڕ:

رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەی بەیروت گەیشتە ١٧١ کەس

فۆتۆ: 
2020-08-11

895 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، رێژەی گیانلەدەستدانی تەقینەوەکەی بەیروت بۆ ١٧١ کەس بەرزبووەتەوە و ٣٠ بۆ ٤٠ کەسیش بێسەروشوێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە، حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستیی گشتی لوبنان رایگەیاند، "نزیکەی هەزار و ٥٠٠ بریندار پێویستیان بە چارەسەری ورد و تایبەت هەیە، کە ١٢٠یان لەژێر پشکنینی ورددان."

باسی لەوەشکرد، "لە ئێستادا رێژەی گیانلەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەوە گەیشتووەتە ١٧١ کەس و لەنێوان ٣٠ بۆ ٤٠ کەسیش بێسەروشوێنن."

٤ی ئەم مانگە، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان روویدا و بەهۆیەوە هەزاران هاوڵاتی بێلانە بوون و چەندین زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.